فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا

شەوی رابردوو لە لە دیمەشق سەركردەیەكی باڵای سوپای پاسدارن لە ئێران بە ناوی فەرهاد دبیریان كوژرا و بەرپرسانی ئێرانی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكەن.

 

 ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، شەوی ڕابردوو عەمید فەرهاد دبیریان، بەرپرسی  ئۆپراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری تەدمور و ئیبان، لە ژێردەسەڵاتی رێکخراوی داعش و یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە سوریا، لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژراوە.

 

دبیریان یەكێكە لە سەركردە باڵاكان لە سوپای پاسداران كە رۆڵی بینیوە لە جەنگی سوریا و بەرپرسی بەشێك لە بەرەكانی جەنگ بووە لەو وڵاتە.

 


PM:01:38:07/03/2020