قائیمقامی سلێمانی: رێوشوینی توند دەگرینەبەر

 ئەمرۆ شەممە ئاوات محەممەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە رشتنی دەرمان و جیبەجێکردنی رێکارە تەندروستیەکان بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند" رێکارەکان بەردەوامن، هەفتەی داهاتووش رێکاری توند بۆ شوینی فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندە دەگرنەبەر".

 

لە كۆنگرەكەدا قائیمقامی سلێمانی باسی لەوەكرد، بازاڕەكانی شاری سلێمانی داناخرێن، بەڵكو دەرمانی پێویست دەڕژێنرێت بۆ پاككردنەوەی شەقامەكانی شار.

 

ناوبراو وتیشی" بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوا لەهاوڵاتیان دەکەم، چاو لە وڵاتی چین بکەن، گرنگییەکی زۆر بە بابەتی خۆپارێزی  و مانەوە لە ماڵەوە و پرژاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس بدەن  و لەو ماوەیەدا چوون بۆ سەیرانگاکان رابگرن، چونکە هەموو ئەو شوێنانەی کە خەڵکێکی زۆری تێدا کۆدەبێتەوە مەترسی بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت".



PM:02:15:07/03/2020