پزیشکێکی کورد سێ نهێنی سه‌یری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەکات

پزیشكێكی كورد، نهێنییه‌كی جیاواز و گرنگ راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وا به‌ خاڵی لاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناوی ده‌بات و زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تاكه‌ به‌ كارێكی ئاسان باس ده‌كات.

ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌ی دكتۆره‌ كورده‌كه‌:

هەموو دوژمنێک چەند نهێنیەکی هەیە حەزناکا پێی بزانی، چوونکە خاڵی لاوازیەتی

پێتان بڵێم خاڵی لاوازی کۆرۆنا چی یە؟

نهێنی یەکەم :

زوو زوو دەستشۆردن بەئاو و سابوون بە جۆرێک لە شەو و رۆژێکدا بگاتە 20 جار(هەرجارە 20 چرکە) ئەم دەستشۆردنە چانسی مانەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر دەست کەم دەکاتەوە و ئەگەر بێئاگایانەش دەستت بەر تەنێک بکەوێ کە ڤایرۆسەکەی لەسەر بێت.. ئەم دەستشۆردنە گەرەنتی سڕینەوەیەتی..

نهێنی دووەم:

کەمکردنەوەی تێکەڵاویی و دابڕینی ڤایرۆسەکە

چوونکە هەر کەسێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لانی کەم 3 کەسی دیکە لەدەوری خۆی بەخۆیەوە دەئاڵێنێت. رێژە زانستیەکە بریتیە لە 3.28 کەس.. ئەگەر تۆ تێکەڵاوی نەکەیت و دوورکەویتەوە لە قەرەباڵغی.. ڤایرۆسەکە لەجێی خۆی ناجوڵێت (خۆ دەستی نیە لەدەرگا بدات! ) کەواتە ئەم ڤایرۆسە چاوەڕێی تۆیە بچیت هەڵی بگری و بیبەی و بیگوازیتەوە..

نهێنی سێیەم:

دەست نەبردن بۆ دەم و چاو.. هاوینە هەواری ڤایرۆسەکە بریتیە لە بۆریی هەوا و سی یەکان.. کە دەرگاکەی لەدەم و لووتەوەیە.. ئەگەر دەست نەبەی بۆ دەم و لووت و دەمووچاو ڤایرۆسەکە ناگاتە دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ سنگ و سیەکان... بەمەش بۆخۆی بێکار دەسووڕێتەوە و بۆی نالوێ بچێتە هاوینەهەوارەکەی..

کەواتە بیکوژە پاڵەوان! ? ئەم نهێنیەش بگەیەنە دۆستانت

پێکەوە کۆرۆنا لەچاڵ دەنێین..

د. نەبەز سیوەیلی

مانگی 3 ی 2020

PM:05:52:07/03/2020