حكوومەتی ھەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی دووشەممە ٩ی مارسی ٢٠٢٠ لیژنەی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبێتەوەو به‌دواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان دەكات  و ئه‌گه‌ری راگرتنی ده‌وام هه‌یه‌.

جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵەڕی حیزبەکەی ڕاگەیاند" سبەی دووشەممە لیژنەی باڵای تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین رێكار و ئامادەكارییەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان دەكرێت". 

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران یان راگرتنی ده‌وام ده‌درێت تا دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز. پێشنیارێكیش هه‌یه‌ كه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌ نیوه‌ به‌نیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت دروست نه‌بێت، له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی و خۆپارێزی فه‌رمانبه‌ران. 
 


AM:12:10:09/03/2020