وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی هەموو جۆرە ئاژەڵ‌ و پەلەوەرێک قەدەغکرا

وەزیری کشتوکاڵی رایگەیاند"لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانمان لەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڕیارماندا لەسەر جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر".

بێگەر تاڵەبانی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی " بە هەموو جۆرێک قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی ئاژەڵ و باڵندە و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان".

هەروەها دەشڵێت "سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت".
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٢ تشبوو و کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
 


PM:12:53:09/03/2020