رێکخراوی هەنگاو: لە ٢٤ کاتژمێردا لە رۆژهەڵات ٩ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەسرتدا

ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو شارانەی ئێران کە ئەو نەخۆشیەیان تێدا تۆمارکراوە  بەرز دەبێتەوە.، لەشارە کوردیەکان لە ٢٤ کاتژمێردا ٩ کەس گیانیان لە دەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیتشە ٤٣ کەس.

 
رێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە"بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و سەقز بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە".


هەروەها هاتووە "بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە".


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٥٣ هاووڵاتی لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٠ کەسیان ژن و ٤٣ کەسیان پیاو بوون.

 


PM:11:34:09/03/2020