قائیمقامی سلێمانی: عەلوە پاکژدەکرێتەوە
قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" پێویستە ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه‌ی له عه‌لوه كارده‌كه‌ن، ده‌ستكێش و كه‌مامه و هه‌موو پێدوایستیه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی، پێویسته خاوه‌ن قاتعه‌كانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن".
وتیشی" پێویسته سه‌رجه‌م خاوه‌ن قاتعه‌كان و فرۆشیاران و ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه‌ی له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كارده‌كه‌ن، ده‌ستكێش و كه‌مامه و هه‌موو پێدوایستیه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن".،
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له شاری سلێمانی له چه‌ند رۆژی داهاتوو عه‌لوه‌كه پاكژ (تعقیم) ده‌كرێته‌وه".
PM:02:11:11/03/2020