بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ١٠ حاڵەتی گومانلێكراوی كۆرۆنا هەیە كە سەرجەمیان سەردانی پرسەیان كردووە".
د. سەباح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه" لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی١٠ کەیسی گومان لێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، کە بەداخەوە سەردانی پرسەیان کردووە".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: تکاتان لێدەکەم هاوڵاتیان پابەند بن بەرێنماییە تەندروستیەکان، پرسە و بۆنەکان و قەرەباڵغی لەهەرشوێنێک بێت سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ئێستادا ١١ حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، یه‌ك حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌بووه، هه‌روه‌ك هه‌شت حاڵه‌تیش له هه‌ولێر تۆمار كراوه.