كاتی كۆتاییهاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرا

پاڵەوانی لەناوبردنی ڤایرۆسی سارس پێشبینی کاتی لەناچونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، چونغ نانشان یەکێکە لە زاناکانی چین لە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان و راوێژکاری تەندروستی حکومەتی چینە و پاڵەوانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی سارسە لە ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ دا، پێشبینی ئەوە دەکات لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەتەواوی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمێنێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت.

پێشبینییەکانی نانشان بۆ کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ڤایرۆسەکەیە لەجیهاندا، بەڵام هاوڵاتییەکانی هەر وڵاتێک بەتەواوی پابەندی ڕێنماییەکان بن ئەوا پێش ئەو کاتە دەتوانن کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ڤایرۆسەکە بکەن.

نانشانی تەمەن (٨٤ ساڵ) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند" کە زۆرینەی حاڵەتەکانی دەرەوەی چین نیشانە باوەکانیان تیادا دەرناکەوێت و ئەگەر توشبونەوەش دوای چاکبونەوە زۆر کەمە".

پێشتر نانشان لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەڕۆژی ١١ی شوبات لەگەڵیدا سازکرابوو، پێشبینی ئەوەی کردبوو کە لەناوەڕاست و کۆتایی شوباتدا قوربانیانی کۆرۆنا بگاتە لوتکە لە چین و دواتر جێگیر ببێت و پاش ماوەیەک ئامارەکان بەرەو نزمبونەوە بچن و لە سەرەتای ئازارەوە زۆر بەرەو کەمبونەوە بچێت و لە نیساندا ڤایرۆسەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت.






PM:08:31:12/03/2020