به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سەبارەت بە تیرۆری پاسەوانی بارەگاكەیان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی تیرۆری پاسەوانەی بەردەم بارەگای مەڵبەندی كۆمەڵ لەشاری هەولێر دەكەن.
دەقی بەیاننامەكە:
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رباره‌ی
په‌لاماردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌ولێرو شه‌هید كردنی محه‌مه‌د عه‌زیز
له‌كاتێكدا چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر كۆتایی هاتنی ده‌نگدانی 30ی نیساندا تێپه‌ڕیبوو، خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بوون و لایه‌نگرانی زۆر لایه‌ن خۆشییان ده‌رده‌بڕی، له كاتژمێر 11:42 خوله‌كی شه‌ودا (4) چه‌كدار به‌ئۆتۆمبیله‌و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێرو هه‌وڵی ڕفاندنی (محه‌مه‌د عه‌زیز ناسراو به قاسم) پۆلیسی پاسه‌وانی باره‌گاكه ده‌ده‌ن به‌ڵام كه بۆیان ناچێته سه‌ر به‌سه‌ختی برینداری ده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن، به‌داخه‌وه محه‌مه‌د عه‌زیز به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د عه‌زیز ده‌كه‌ین و خوای په‌روه‌ردگار سه‌بورییان بدات و داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی هه‌ر (4) چه‌كداره‌كه‌و دادگاییكردن و به‌سزا گه‌یاندنیان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و كاره تیرۆریستییه ده‌رهه‌ق به ئارامی شاری هه‌ولێرو لایه‌نێكی سیاسی و پۆلیسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجام دراوه.
له‌نزیكه‌وه چاودێری چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌و تیرۆره‌یان ئه‌نجامداوه داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی داد‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌ئاست به‌رپرسیارێتی ته‌واودا بن بۆ چه‌سپاندنی یاسا و جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دادگا.
هه‌موو هه‌وڵێكیشمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانی ڕفاندن و تیرۆر‌و تۆقاندنه‌ی كه‌لێره‌و له‌وێ دوباره ده‌بێته‌وه‌و ئارامی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی خستۆته مه‌ترسی و ئه‌زمونه‌كه‌شمانی له‌كه‌داركردووه.
داواش له‌ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین له‌م جۆره تاوانانه بێده‌نگ نه‌بن و به‌هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نییانه‌یان پشتیوانی خۆیان بۆ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی یاسا‌و بڕیاری دادگا ده‌رهه‌ق به تاوانباران ده‌رببڕن .
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
2/5/2014
PM:06:40:02/05/2014