هاتووچۆی سلێمانی: شۆفێران به‌بیانوی لاواز بریاری قەدەغەی هاتووچۆ دەشکێنن

هاتوچۆی سلێمانی دەستخۆشی لەو شۆفێرانە دەكات كە پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆن و دەشڵێت" هەندێك لە شۆفێران بەبیانوی لاواز بریاڕی قەدەغەی هاتووچۆ دەشكێنن و داوایان لێدەكەین لەبەر سەلامەتی هەموو لایەك لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە".

لە راگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان ‌و شۆفێران دەكات، كە بەهیچ شێوەیەك لەماوەی دیاریكراوی قەدەغەی هاتوچۆدا شەقامەكان بەكارنەهێنن ‌و لەماڵەكانیان بمێننەوە و پابەندی رێنماییەكانی لیژنەی ئەمنی‌و تەندر‌وستی شار بن تاوەكو ژیانی هەمو لایەك پارێزراوبێت.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەستخۆشیش لەو هاوڵاتی ‌و شۆفێرانە دەكات كە لەدوای بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ‌ و جوڵەی ئۆتۆمبێل لەدوای سەعات 12ی ئەم شەوەوە لەپێناو سەلامەتی خۆیان‌و كەس‌و كاریان زۆر بەباشی پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بوون.

راشیدەگەیەنێت" شۆفێران بەبیانوی لاواز بریاڕی قەدەغەی هاتووچۆ دەشكێنن ‌و وەك پێویست جێ بەجێی ناكەن".

دوێنێ پێنج شەممە  وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی رێگریكردن لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری قەدەی هاتوچۆی لە شاری سلێمانی و هەولێر دا و بڕیارەكەش لەسەعات ١٢ی شەوەوە  بۆ ماوەی ٤٨ سەعات چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

AM:11:39:14/03/2020