قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتییان دەکات


قائیمقامی سلێمانی لەدوای جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان  سوپاسی ئەو پابەندبوونەی بەرچاوەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیان بەتەواوی پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی حکومەت بن. 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند" پابەندبوونی خەڵک ھەنگاوی یەکەمە بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە ، داواتان لێدەکەین پابەندبن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە تا ئەو کاتەی مەترسییەکە دەڕەوێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" دڵنیاتان دەکەینەوە ھیچ کێشەیەک لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و لە رووەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون کارئاسانی تەواو بۆ ھاوڵاتییان بکەن".

PM:12:15:14/03/2020