ڤیدیۆ.. هەودا ئەحمەدی بێژەر رایەکی جیاوازی لەسەر کۆرۆنا هەیە

هەودا ئەحمەد بێژەری دیاری کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا، دەڵێت" مرۆڤ چ شتێک خراپ هەیە نەیکردبێت".

 
هەودا لەو ڤیدیۆیەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، پێیوایە مرۆڤ شەڕ خوازەو کەسی خۆشناوێت.

 
ئەو پێشوایە ڤایرۆسی کۆرنا بەرپرس و کەسی ئاسایی و دەوڵەمەندو هەژارو ناودار ناناسێت و هەمووی وەک یەک تەماشا دەکات.


هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

 


PM:02:28:14/03/2020