قائیمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە بەھیچ كەسێك نادرێت نرخ لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكات
قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی هاوڵاتیانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌ل دڵنیاكرده‌وه و رایگه‌یاند" كه به وردی چاودێریی نرخی كاڵا و شتومه‌ك ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتوه، قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌ربڕیووه له پابه‌ندبونیان به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ.
راشیگه‌یاندوه" كه‌دوای سەرکەوتنی ئەو پلانە ئاگاداری ھاوڵاتیانی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ کارئاسانی دەستکەوتنی پێداویستیەکانی رۆژانە بڕیار درا لەژێر چاودێریی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان مارکێت و دوکان و نانەواو سەمونخانەکانی نێو گەڕەکەکانی سلێمانی کراوەبن و رێگە بەکارکردنیان بدرێت بەو مەرجەی بەتەواوی پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستیەکان بن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه قایمقامیەتی سلێمانی دڵنایایی دەداتە ھاوڵاتیان بەوردی چاودێری نرخی کاڵاو شتومەک دەکرێت و رێگە بەھیچ کەسێک نادرێت نرخ لەسەر ھاوڵاتیان زیاد بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه" كه لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێریی تەواوی ھەموو شوێنەکان دەکات و ھەر شوێنێک پابەند نەبێت بەمەرج و رێنماییەکان و زیادکردنی نرخ رووبەڕووی سزایی توندی یاسایی دەبێتەوە".
قایمقامیەتی سلێمانی سوپاسی پابەند بوونی خەڵکیش كردوه به بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ و داوای لێ كردون بۆ سەلامەتی تەندروستیان، لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
PM:08:36:14/03/2020