بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریکا یەکەم ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر نووشبووانی كۆرۆنا تاقی بکاتەوە.
ئاژانسی ههواڵی ئاسۆشێتد پرێس لهسهر زاری بەرپرسێک لە ناوەندی توێژینەوەی واشنتۆن بڵاویكردهوه" ئەمرۆ لە ناوەندەکە یەکەم ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لهسهر ژمارەیەک نەخۆشی كۆرۆنا تاقیدەکرێتەوە".
ئاماژهی بهوەشکردووە" كه تاقیکردنەوەی ڤاكسینهكه لەلایەن پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا (NIH) پاڵپشتی مادی دەکرێت، کە سەرەکیترین ناوەندی توێژینەوەی زانستییە لە ئەمریکا".
ڕونیشیکردۆتەوە: ڤاکسینەکە لەسەر ٤٥ر گەنجی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە، تاقیکردنەوەکەش بۆ دڵنیابونە لە هەر شوێنەوارێک کە ئەو ڤاکسینە بەجێیبهێڵێت.
ئەوەش لە کاتێدایە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابوردوودا لە ئەمریکا ١٠٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون و حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، بەوەش کۆی گشتی توشبون لەو وڵاتە گەیشتە ٣.٧٨٢ کەس و کۆی گشتی گیان لەدەستدانیش ٦٩ کەسە.