ڤیدیۆ.. كچەکەی قازی محەمەد: باوکم وەک پێغەمبەر بوو بۆ من


دوا کچی پێشەوا قازی محەمەد کە دوێنێ لە ئوردون کۆچی دوایی کرد، لەسەر باوکی قسەی نێشتمانی دەکات و باوکی وەک رەمزێک ناوزەد دەکات.


مریەم قازی محەمەد دەڵێت " ئەو لە ژیاندا زۆر لەگەڵیدا نەژیاوم و من مناڵ بووم، بەڵام ئەو وەک پێغەمبەر تەماشا دەکەم".  


مریەم قازی، حەوتەمین و بچووکترین کچی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
 
 
مریەم خانم هاوژینی سەردار جاف و دایکی سیروان، سەیران و سۆما جافە، هەروەها خوشکی عەلی، مونیر، فەوزییە و سوهەیل قازی بوو، كە دوای ماوەیەک نەخۆشی لە شاری عەمان کۆچی دوایی کرد.
 


PM:01:50:16/03/2020