تەیاری حیکمە لە دەشتنیشانکردنی سەرۆک وەزیران کشایەوە



عەمار حەکیم سەرۆکی تەیاری حیکمە رایگەیاند" بەهۆی بەرلەچاونەگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانی عێراق و عێراقییەکانەوە کشاینەوە لە گفتوگۆی دەستنیشانکردنی کادنیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".

 
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەمار حەکیم سەرۆکی تەیاری حیکمە رایگەیاند" بەشداری ئێمە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بوو بۆ رزگاربوون لەو داخرانە سیاسیەو دەرچوون لە پەکخستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵک".

 
هەروەها دەڵێت " هاوکێشەکە خۆدواخستنی تێدایەو پاراستنی بەرژەوەندیە سیاسیەکان".

 
عەمار حەکیم داوادەکات کەسێک بۆ سەرۆکی حکومەت دەستنیشانبکرێت کە هەیبەت بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوەو ئامادەسازی بکات بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە لەم ساڵدا.
بڕیارە ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رادەستی سەرۆک کۆمار بکەن و ئەویش بیخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق،

 


ئه‌م بابه‌ته ‌528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:17:16/03/2020