چۆن هەستدەكەیت كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوویت؟


بەپێی سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن – ئەمریكا، نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا – (COVID-19) لە هێواشەوە دەست پێدەكات بۆ توند. هەتا ئەگەری ئەوەش هەیە كەسەكە بمرێت بەبێ ئەوەی نیشانەكانی تێدا دەركەوتبێت.

بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە هەندێك كەس هەست بە نائارامی بكات كاتێك لووتی ئاو دەكات یان تووشی سوتانەوەی قوڕگ دەبێت.

ڕۆژنامەی چێنجین ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا نووسیویەتی:”جانیت هێل خێزانی ستیڤ ویزنیاك دامەزرێنەری هاوبەشی كۆمپانیای ئەپڵ لە دوای سەردانێكی بۆ چین لەسەرەتای مانگی جێنیوەری 2020 نەخۆش دەكەوێت، بەڵام لە تویتێكدا پێكەوە لە دوای گەڕانەوە دەڵێن نەخۆشییمان سفرە، تا چەند ڕۆژێك نابات تووشی نەخۆشییەكە دەبن، بۆ بەدبەختی هێل، جیوبی لوتی لەگەڵدایە.”

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی وەك زۆربەی ڤایرۆسەكانی تری كۆرۆنا، كۆڤید ناینتین دەبێتە هۆی سنگەكوژێ، كە نیشانەكانی (تا و كۆكە و هەناسەتەنگی) لەخۆ دەگرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەكە، دەشێت ببێتە هۆی هەوكردنی سییەكان و لەكاركەوتنی گورچیلە، كە ئەمەش گرفتێكی گەورەیە بۆ كەسانی بەتەمەن، بەهۆی لاوازی كۆئەندامی بەرگری لەشیانەوە ڤایرۆسەكە پێیاندەوێرێت.

دەشڵێت: “ئەگەر نیشانەیەكی كەمی هەڵامەتت بوو ئەوە خۆت لەماڵەوە دەتوانی چارەسەری خۆت بكەیت بە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ و هەنگوین یان ئەو دەرمانە ئاساییانەی هەن. خۆ ئەگەر سەرمابوون و هەڵامەتی ئاسایی بێت چونكە ئەگەر تا-ت لەگەڵ نەبوو هیچ مەترسە كۆرۆنا ڤایرۆست تووش نەبووە”.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی لە د. جاك برۆند-ی پسپۆری قوڕگ و لوت وەرگرتووە لە نەخۆشخانەی سانفۆرد لە ویلایەتی میشیگان كە 80%ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا – كۆڤید ناینتین حاڵەتی سوكن و قورس نین و ترسیان نییە و 100%ی چاكدەبنەوە.
بەڵام ئەگەر زانیت كۆكەكەت زۆر توندە و تا-ت زۆر بەرزە و هەستدەكەیت هەناسەت تەنگە و هەست بە گێژبوون دەكەیت، بێ هیچ دوودڵی پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاری بكە لەشارەكەت، بۆ ئەوەی بتخەنە ژێر چاودێری.

هەروەها ڕۆژنامەی هێل لە ژمارەی 16 ئازاردا ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە لە شوێنێك بوون و نەخۆشییەكەی تیا بڵاوە و گەڕاوەتە شوێنێك نەخۆشییەكەی تێدا بڵاو نییە، تووشی ترس و دوو دڵی نەبێت بەپێی ڕێنمایی پزیشك خۆی بخاتە بەربەستی تەندروستییەوە لە ماڵەوە.

سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن – ئەمریكا ئامۆژگاری حكومەتەكان دەكات كە لەلایەن پسپۆڕانی چاودێری پزیشكی، پشكنینی خێرا بكەن بۆ هەموو ئەوانەی كە نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان تێدا دەركەوتووە، دەشڵێت: “بەشێوەیەكی تایبەتی گرنگە بیر لەوە بكەیتەوە ئایا تۆ گەشت بۆ وڵاتێك كردووە نەخۆشییەكی تێدا بڵاو بووە؟ ئایا پەیوەندیت بە یەكێكەوە كردووە و دواتر بیستوتەتەوە كە ئەو نیشانەكانی تێدا دەركەوتووە؟ ئەگەر ئەمانە نەبووبێت و تێكەڵی كۆڕ و كۆبوونەوەی زۆر نەبوبیت، ئەوا پێویست ناكات خۆت تووشی دڵەراوكێ بكەیت.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان و دەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە كۆئەندامی هەناسە، لە تەشەنەسەندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییەوە سەریهەڵداوە كە بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەدیسێمبەری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. سەرچاوەی نەخۆشییەكە وڵاتی چین-ە. تا رۆژی 17ی ئازار 182 هەزار و 295 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7هەزار و 181 كەس مردوون، بەڵام 80 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

AM:09:24:18/03/2020