پێنج رۆژ قەدەغەکردنی هاتوچۆ نوێکرایەوە

حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە ئەمشەو کاتژمیر ١٢ ەوە تا ١٢ی شەوی ٢٣ی ئازار.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە سلێمانی بە بەشداری پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجەو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند" لەمشەو کاتژمیر ١٢ی شەوەوە تا ١٢ ی شەوی ٢٣ی ئازار قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسەرتاسەری هەرێم درێژکرایەوە".

 

درێژکردنەوەی ئەم پێنج رۆژە نوێیە سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە، بەلآم بەشێوەیەکی سنوردان ڕێگا بەهەدنێک کەس دەدرێت کە کار و ژیانی لەسەر ئیشەکەی دەڕوات.

 

ئەمڕۆ ١٨ی ئازار وەزیری ناوخۆی هەرێم بەسەردانێک گەیشتە سلێمانی بۆ تاوتوێی هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها وەزیری ناوخۆ باسی لەوە کرد کە هاتۆتە ئێرە بە مەبەستی گوێگرتن لە بەرپرسان بۆ مەسەلەی نیگەرانی خەڵکی باشماخ لەدەروازەکەو بەرپرسانی هەنگاوی پێویستیان ناوە. 



PM:02:44:18/03/2020