" حکومەتی عێراق لەکاتی خۆی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکات "

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق لە لیستی گۆران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" حکومەتی عیراق دوێنی بەرمیلیكی نەوتی خاو فرۆشتوە بە(٣٥،٩)دۆلار و دووشەمە بەرمیلی نەوتی فرۆشتوە بە (٣٨،٢٤) دولار".

 

غالب محەمەد دەشڵێت" راستە نەوت نرخی زۆر دابەزی لە بازارەكانی جیهان بەڵام نرخی نەوتی عیراق لە چاوی بازار باشترە، چونكە عیراق پێشوەخت گرێبەستی كردوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی فروشتنی نەوت".

 

پەرلەمانتارەکەی عێراق لە لیستی گۆڕان ڕاشیگەیاندوو"هەتا ئێستاش هیچ كێشەی نیە بۆ پێدانی مووچە و هەروەها موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە كاتی خۆی دێت لە عیراق، ئیتر نازانم هەرێم كەی هەرێم موچە دابەش دەكات".



PM:08:02:18/03/2020