بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٠ شەش گولـلە ھاوەن ئاڕاستەی قەزای خورماتوو كران، کە لە ئاکامدا سێ كه‌س بریندارن كه له پێكهاته‌ی توركمانن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزایی دووز خورماتوو ڕایگەیاند" كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕێگای پشتێنەی شاره‌كه‌وه شه‌ش گوللە هاوه‌ن ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خورماتوو كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" به‌هۆی ئه‌و گوللـه هاوهنانهوه سێ كه‌س بریندار بوون كه‌له نه‌ته‌وه‌ی توركمانن".
لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، لە خورماتوو وەك ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەھۆی كشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە بۆشایی ئەمنی دروستبووە، چەكدارانی داعش لەو ناوچانە چەندین كردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.