گۆارنیبێژی ناسراو کۆمسای لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێش و ورژێنەردا دەڵێت، لە کەرەنتینەم.
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت " ٩ رۆژە خەریکی خۆ "کەرەنتینە " کردنم، جلە کورت و تەنکەکانی کۆمسای بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی.
کۆمسای لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەدایکبووی ١٩٩٣یە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2، خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانیە بە ناوی ماڵی دنیا ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە و زرمە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، جگەلەوەش چەند ڤیدیۆ کلیپێکی هەیە.