سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ژمارەی توشبوان لە زۆر بوون دایە کۆرۆنا گەیشتۆتە دکتۆر و کارمەندی تەندروستی و گۆشت فرۆش و گەڕەکەکان تکایە دۆخەکە مەترسیدارە لە ماڵەکانتان بمێننەوە".
لەو راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، ئەندازیار لەشکر حەمید ی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت " تکایە دۆۆخەکە مەترسیدارە لە ماڵەکانتان بمێننەوە بۆ پاراستنی تەندروستی خۆتان و تەندروستی خێزان و هاونیشتیمانیان".
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند ٧ کەسی تر تووشی کۆرنا بوون، ٦ یان لە سلێمانی و ١ لە هەولێر.