قائیمقامیەتی سلێمانی رێنومایەکی توند دەردەکات

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "رێکاری توند بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ نابن".

 
لە راگەیاندنێکی نوێ بەناونیشانی " ھەکەسێک پابەند نەبێت سزای توند دەدرێت" قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لە سلێمانی رێکاری توند بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ نابن".


لەو راگەیاندنەدا دەخرێتەڕوو، ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر ھەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، تکایە بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە".

 


PM:04:05:22/03/2020