وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" كه هیچ لێدوانێكی نوێی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ نه‌داوه و درێژكردنه‌وه‌ی پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری روبه‌روبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادایه".
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا بە ناوی وەزارەت لێدوان و هەواڵ بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن، وەزارەت هیچ لێدوانێکی نوێی نەداوە.
دەشڵێت" درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن لیژنەی باڵای وەزاری رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری لێدەدرێت، هاووڵاتیان و میدیا فەرمییەکان پێویستە هەواڵ لە سەرچاوەی فەرمی وەزارەت وەربگرن".
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ٢٨ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به فه‌ڕمی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تا ١ی نیسان درێژكرده‌وه.