میسی داواکارییەکی لە هاوڵاتیان هەیە



لیۆنێل میسی ئەرجەنتین و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی فیفا ئەنجامداوەو هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە دەبێت بەمشێوەیە رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.
میسی دەڵێت:" پێویستە بە هیچ شێوەیەک دەستەکانت بۆ دەم و چاوت و لوتت نەبەیت، چونکە لە رێگەی ئەوەوە رێگری دەکەیت ڤایرۆسەکە بچێتە ناو لەشتەوە.
پێشتریش میسی داوای لە هاوڵاتیانی جیهان کردبوو، لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە، چونکە ئەوە گرنگترین شتە و دەبێت پەیڕەی بکەین.
لە ئێستادا زۆربەری ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا پەیامی جۆراو جۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.



PM:09:41:23/03/2020