دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهات

كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهات لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا  لیژنەی یاسایی هەڵبژێردرا‌و ناوهێنانی سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی بۆ دانیشتێكی دیكەی پەرلەمان دواخرا.

سەرەتای كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ  یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان رایگه‌یاند "له‌مه‌ودوا هاوشێوه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسان هاوڵاتیانیش ده‌توانن به‌شداری‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان بن".

لە بڕگه‌ی‌ دووه‌می‌ دانیشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان رایگه‌یاند: له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ ته‌نها لیژنه‌ی‌ یاسایی دیاری ده‌كرێت، بۆ لیژنه‌كانی‌ تر پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژی‌ داهاتوو  سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كاندیدیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان.

ناوی ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه‌

"ڤالا فەرید و سامان فەیسەڵ و شوان شێخ ئەحمەد" لەفراكسیۆنی پارتی.
"بەهار مەحموود و ئەنوەر قادر" لەفراكسیۆنی گۆڕان.
"گۆران ئازاد و تەلار لەتیف" لەفراكسیۆنی سه‌وز.
"ئەبوبەكر هەڵەدنی" لەیەكگرتووی ئیسلامی.
"لینا زەریا" لە كریستیانەكان.
"مونا قەهوەچی" لەنه‌ته‌وه‌ی توركمان.

هه‌روه‌ها شوێنی نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان له‌لیژنه‌كه‌  بە بەتاڵی هێڵراوەتەوە تائه‌وكاته‌ی كه‌سێك له‌فراكسیۆنه‌كه‌ وه‌ك نوێنه‌ر له‌و لیژنه‌كه‌ دیاری ده‌كرێـت.



PM:03:12:04/05/2014