سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەریی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا راگەیاند

سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو كە بەرەنگاربونەوەی ئاڵێنگارییە مەترسیدارەكەی كۆرۆنا كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵە فه‌رمی و كۆمەڵایەتییەكانە.

 

دەقی دەستپێشخەرییەكەیە:

ئەمڕۆ جیهان و عێراق پێكەوە ڕووبەڕووی سەختترین ئاڵێنگارییەكان دەبنەوە، كە هەڕەشە لە ژیانی گەلان دەكات، ئەم پەتا كوشندە جیهانییە، مەترسییەكەی بە گەوەرترین توانا پزیشكی و ئابووری و داراییەكانی جیهان ڕانەگیراوە، لەوانەیە ئەم پەتا كوشندەیە لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا، بە مەترسیدارترین دابینرێت، كە تواناكانی دەوڵەت لە ئاست ڕووبەڕووبونەویدا دەستەوەستانە؛ چونكە‌ پێش كەرتی تەندروستی، ئابووری پەكخست و هەڕەشەش لە چارەنووسی ئابوورییە پەرەسەندووەكان دەكات. هەرچەندە ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، دەوڵەمەندترین و پێشكەوتوترین دەوڵەتەكان لە ڕووی پزیشكییەوە كردۆتە ئامانج، بەڵام هەڕەشەكەی زیاتر بۆسەر ئەو دەوڵەتانەیه،‌ كە ئابوورییان لاوازە و ئەوەندەش پێشكەوتوونین و ئامادەكاری تەندروستی و پزیشكییەكانیان تێدا سنوردار.

بە دڵنیایەوە بەرەنگاربونەوەی ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە یەكخستنی تەواوی هەوڵە فەرمی و كۆمەڵایەتییەكانە، ئەگەر نا، ئەوا زیانەكانی ئەم پەتایە، ماڵوێرانكەر دەبن، بەتایبەتیش زیانە گیانییەكانی، وەك پەیبردنمان بە قەبارەی ئەو ئاڵانگارییە و سنورداری تواناكان و وەبیرخۆ هێنانەوەی ئەركی مرۆییمان، ئەمڕۆ بە چاودێری سەرۆكایەتی كۆمار، دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان ڕادەگەیەنین بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان، بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای كوشندەی كۆرۆنا، ئەمەش‌ دوای ئەوە هات كە بۆگەڕاوەی باڵای ئاینی (مەرجەعیەتی باڵای ئاینی)، دەستپێشخەرییە بەخشندەكەی خۆی خستەڕوو بۆ چاودێرێكردن و یارمەتیدانی هەژاران و نەداران و ئەوانەش كە دەرچەیەكیان نییە لەم دۆخەدا.

ئێمە دڵنیاین كە پێداگری و مكوڕبوونی هەمووان، مایەی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە و پارێزگاریكردن لە گیانی هاونیشتمانییان، دواتریش ناوی ئەو كەس و لایەنانە ڕادەگەیەنین كە ڕێگەپێدراوی بەڕێوەبردنی ئەم دەستپێشخەرییەیان دەخرێتە ئەستۆ، ئەو هەژمارە بانكییانەش ‌ڕادەگەیەنین كە خەڵكی دەتوانن كۆمەكی پێشكەش بكەن، هەروەها ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بەو لیژنەیەش دەخەینەڕوو، كە سەرپەرشتی پێشدەستییەكە دەكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

27/3/2020



AM:09:25:28/03/2020