بەرشەلۆنە ئۆمتیتی و فیربۆ دەفرۆشێت



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئاستی هەردو یاریزان، ئۆمتیتی و جۆنیۆر فیربۆ رازی نیە وبڕیاری فرۆشتنیانی داوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکانە زۆرەکانی ئۆمتیتی و خراپی ئاستی جۆنیۆر فیربۆ، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە هەردوو یاریزانەکە بفرۆشێت، ئەمەش لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی یاریزانان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە رێژەی لە ٪٣٠ کەمبکرێتەوە.
بەرشەلۆنە ئامادەیە فیربۆ بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەڵام تا ئیستا نرخێکی لەسەر ئۆمتیتی دانەناوە.
هەروەها یانەکە ئامانجی ئەوەیە کۆتینیۆ بە تەواوی بفرۆشێت، عوسمان دیمبلیش  لە لایەن یانەی لیڤەرپوڵەوە گرنگی پێدەدرێت و ئامادەیە ٩٠ ملیۆنی پێ بدات.



PM:08:08:30/03/2020