هەریەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی وڵاتانی دەرەوە، بەتایبەتی ئەوروپا خۆیان بەبراوەی یەكەم دەزانن.
پێدەچێت گۆڕان ئەو بنكە جەماوەرییەی لەئەمەریكا نەبێت بۆیە باسی دەنگەكانی ناكات ئەو وڵاتە‌و جێیهێشتووە بۆ پارتی، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەپێشەوەیە، ئەوەی تا ئێستا یەكلای بۆتەوە گۆڕان لەبەریتانیا لەپێشەوەی هەموو لیستەكانەوە.
پارتی دان بەوەدا دەنێت كە لەبەریتانیا لەدواوەیە، بەڵام دەڵێت لە وڵاتانی تری ئەوروپا‌و ئەمەریكا لەپێش هەموو لیستەكانی ترەوەم.
ماڵەپەری فەرمی پارتی بڵاویكردۆتەوە لە" ئه‌ڵمانیا 2736 ده‌نگ. دانمارك 511 ده‌نگ.
نۆروێژ 609 ده‌نگ. سوێد 2083 ده‌نگ. فه‌ره‌نسا 155 ده‌نگ. نه‌مسا 180 ده‌نگ. ئه‌مه‌ریكا - ناشڤیل 697 ده‌نگ".
هاوكات گۆڕانیش باس لەوە دەكات كە لەوڵاتانی ئەسكەندەنافی لەپێشەوەی لیستەكانی ترەوەیە، هەرچەندە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش باس لەوە دەكات كە ئەو لەوڵاتانە لەپێشەوەیە.
گۆڕان دەڵێت" دەنگەکانی بەریتانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەردەوامە و لیستی (234)ی گۆڕان (1557) دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگەکانی لەپێشەوەی لیستە کوردستانییەکانە.
لەشاری بیرمینگهامیش بزوتنەوەی گۆران یەکەمە لەسەر ئاستی هەمو عێراق و (600) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەروەها باس لەوە دەكەن به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له وڵاتی نه‌مسا لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆی (341) ده‌نگ (93) ده‌نگی هێناوه و له هۆڵه‌نداش كه هێشتا پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه له (20) بنكه‌دا گۆڕان (520) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
چاودێرێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نه‌مسا رایگه‌یاند: لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نه‌مسا له‌كۆی (341) ده‌نگی لایه‌نه‌كان بۆ پارێزگاكانی كۆی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركوك (93) ده‌نگی هێناوه كه له‌و ژماره‌یه(70)ی بۆ سلێمانی و (8)ی بۆ هه‌ولێره و (15) ده‌نگیشی بۆ كه‌ركوكه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه لیستی یه‌كێتی به‌هه‌مان شێوه (93) ده‌نگی هێناوه و پارتیش 155 ده‌نگ.