لایەنە عێراقییەكان كۆمسیۆن‌و شەریفی دەدەنە دادگا

لایەنە عێراقیە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن نیگەرانن لەو سەدان سكاڵا سورانەی لەسەر  چاودێرەكانی كۆمسیۆن تۆماریان كردووە كە كاری ساختەكاری‌و تەزویریان كردووە.  
ئاژانسی حامورابی كە ئاژانسێكی عێراقیە بڵاویكردەوە كە لایەنەكان ئاماژە بۆ ساختەكاری گەورە دەكەن كە لەبەرژەوەندی دەوڵەتی یاسا كراوە.
لەنێو ئەو پێشێلكاریانەدا، لایەنەكان پەنجەی تۆمەت بۆ میقداد شەریفی رادەكێشن كە لە ناوەندێكی جیاكردنەوەی دەنگەكان لەبەغدا كە دەكەوێتە پێشەنگای نێودەوڵەی بەغدادوە 2 هەزار ئاسایشی سەر بەمالكی هێناوە بۆ دەنگ جیاكردنەوە‌و هەژمار كردن.
هەروەها میقداد شەریفی بەرپرسی بازنەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن كە دەسەڵاتێكی رەهای هەیە، ژمارەیەكی بەرچاو لە لایەنگرانی مالكی هێناوە‌و لە داخڵكردنی زانیاری‌و ژمارەكان دایناون تا كاری ساختەكاری بەدەنگەكانەوە بكەن‌و ژماری سفر بۆ دەنگەكانی دەوڵەتی یاسا زیاد بكەن.
ئەو لایەنانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەگەر لەو سكاڵانەیان نەكۆڵرێتەوە رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند نەكەن.



AM:09:57:07/05/2014