"یەكێتی لەموسڵ 75 هەزار دەنگ دەهێنێت"

یەكێتی لەپارێزگای موسڵ زیاتر لە 75 هەزار دەنگ دەهێنت‌و بەمە دەبێت بەدەووەم هێزی كوردی لەو پارێزگایە دوای پارتی كە زیاتر لە 9 كورسی هێناوە.
بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەڵۆ پێنجوێنی رایگەیاند  لە سنوری پارێزگای موسڵ بەپێی جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ پەرلەمانی عێراق یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زیاتر لە ٦٥ ھەزار دەنگی بەدەستھێناو ، بێجگە لە دەنگدانی تایبەت و كۆچكردوەكان و جیاكردنەوەی لە ٥% دەنگەكانی دیكە".
ھەڵۆ پێنجوێنی ئەم لێدوانەی كە لە كوردساتنیوزەوە بڵاوكرایەوە، پێشبینی دەكات بەجیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان یەكێتی نیشتیمانی زیاتر لە ٧٥ ھەزار دەنگ بەدەستبھێنێت.



AM:09:26:08/05/2014