د. فرسەت سۆفی: دۆخی هەولێر زۆر هەستیار و زۆر مەترسیدارە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە ئێستا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی دژی کۆرۆنا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت. فرەسەت سۆفی رایگەیاند" دۆخی هەولێر لە ڕووی کۆرۆناوە زۆر هەستیارو زۆر مەترسیدارە".

 

فرسەت سۆفی لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا مەترسی دۆخی هەولێری گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە هەندێک حاڵەتی تووشبوونی کۆرۆنایان بۆ ئاشکرا بووە لەناو کۆمەڵگادان و ئەوانە نین لە کەرەنتینەکاندا بوون، ئەو دەڵێت " ئێستا تووشبوان چوونەتە نێو کۆمەڵگاو واتە لەناو کۆمەڵگادا بەرکەوتە هەیە".

 

پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ کردووەو پابەندبوون بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ و سەرجەم بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییەوە بۆ هاولآتیان دووپاتکردەوە.

 

دەربارەی مۆڵەتدان بە خەڵکی، فرسەت سۆفی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد مۆڵت لە ١ی شەوە تا ٦ی بەیانی دەدەن بەو کەسانەی باخ و باخاتیان هەیەو ئەوانیش دەبێت تەواو پابەند بن بە بڕیار و رێنماییەکانەوە.

 

 



PM:06:29:01/04/2020