لە هەرێم ١١ حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا

وه زاره تی ته ندروستی هه رێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١ حاڵه تی تووشبووی نوێی به ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

 

 وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حەوت تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون، بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و، یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.

هەروەها " سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون".

 


تەندروستی ئەوەش دەخاتە ڕوو کە یەک لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوو تۆمار کراوە.

 
دوو رۆژە بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لەناوچەکانی سلێمانی بەرزدەبێتەوە.

 


AM:12:07:03/04/2020