ڕێوشوێنی قەدەغکردنی هاتوچۆ لەسەر چوارتا توند دەکرێت

قائیمقامی چوارتا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شارۆچکەکە کەرەنتینە ناکرێت، بەڵام ڕێوشوێنێ قەدەغەکردنی هاتوچۆ توند دەکرێتەوە.
 
شاهۆ عوسمان، قائیمقامی شارۆچكەی چوارتا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنورەكە تەشەنە نەكات، تەواوی ڕێنماییەكانی تەندروستی جێ بەجێ‌ دەكەین، ئەوەی لێمان داواكراوە جێ بەجێ‌ دەكەین". هەر ئەمڕۆ هەردوو دیوی تۆنێلی پێشڕەو بە رێگری کۆنکرێتی داخران.


قائیمقامی شارۆچكەی چوارتا، لەو لێدوانەیەدا کە گەلی کوردستانی راگەیاندووە”لە ئێستادا ڕێكارەكان لە سنورەكە توندتر كراوە، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، چونكە وەك تەندروستی بە ئێمەی گەیاندووە، ئەم چەند ڕۆژە لە پێشمانە هەستیارە و دەبێت بۆ هەموو لایەك خۆمان بپارێزین”.

 
لەبارەی ڕیژەی توشبوون لە سنورەكە ئاشكراشیكرد، ئەوەی لێرە هەیە گۆشت فرۆشێك و 9 كەسی خێزانەكەی كەرەنتینە كراوە و لەم ڕۆژانەش پشكنینی پزیشكێكمان بۆ هاتەوە، كە سەرچاوەكەی دۆزرایەوە ، باخەوانێك هۆكاربووە و خۆی بۆ چارەسەر براوە وخێزانەكەی بۆ كەرەنتینە، لە نەخۆشخانەی چوارتا ڕێكارێكی پێویست گیراوەتەبەر .

 
شاهۆ عوسمان، لەسنوری ئێمە شوێنێكی زۆر گەشتیاری لێیە خەڵكانێك هاتوون بۆ ناو باخەكانیان تكایە با لێرە بمێننەوە، هەموو شتێك لە سنورەكە هەیە، ئەوەشی چۆتە سلێمانی با نەگەڕێتەوە و لەوێ بمێنێتەوە .




PM:04:55:03/04/2020