دهۆک.. شەش تووشبووی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە کە شەش تووشبووی تەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای دهۆک بەتەواوی باشبوونەتەوە.

 

تەندروستی دهۆک ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە ئەو نەخۆشانە گەڕێندراونەتەوە ماڵەوە.

 

دوای ئەم قۆناغە نابێت ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەس سەردانیان بکات و دواتریش پشکنینی تریان بۆ دەکرێت.



PM:06:21:03/04/2020