وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" دوو كەسی دیكە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".
ڕوونیشیکردەوە: دوو ژنن کە هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.