به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، ژنێكی دانیشتووی قه‌ڵادزێ به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌شییه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى دەست "سپی" کەوتووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژنێك به‌ناوی (ع. م. ع) له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٣، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزى قه‌ڵادزێ، به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: به وته‌ی ژنه‌كه خۆی، نه‌وتی كردۆته سه‌ماوه‌ر و دواتر گڕی گرتووه، به‌ڵام له ئێستادا هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه نادیاره، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ى ٩٠% ه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.