ڕێکخراوی (نوا) کۆمەک و هاوکاری بۆ ناوخۆ کۆکاتەوە

لە ژێر دروشمی ( هەمومان بەیەکەوە بەرەنگاری کۆرۆنا ببینەوە)، ڕێکخراوی (نوا) لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئێمە کۆمەڵێك لە کوردانی دانیشتوی دەرەوەی وڵات بەئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمانی دەزانین بەشدار و هاریکار بن لەو هەڵمەتەی لە وڵات دەکرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئافاتی کۆرۆنا و سنوردارکردنی زیانەکانی . ئەم هەوڵە دورە لە هەمو جۆرە مەبەستێکی سیاسی و حزبی و دەرگاش واڵایە بۆ هەر تاکێکی کوردی تاراوگە".

 

هەڵمەتی کۆمەكکردنی کوردانی دانیشتووی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەی ئافاتی کۆرۆنا لە کوردستان
(نوا) پەناگا و داڵدەدەری لێقەماوان و قوربیانیانی ئافاتی کۆرۆنایە

 
ئێمە کۆمەڵێك لە کوردانی دانیشتوی دەرەوەی وڵات بەئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمانی دەزانین بەشدار و هاریکار بن لەو هەڵمەتەی لە وڵات دەکرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئافاتی کۆرۆنا و سنوردارکردنی زیانەکانی . ئەم هەوڵە دورە لە هەمو جۆرە مەبەستێکی سیاسی و حزبی و دەرگاش واڵایە بۆ هەر تاکێکی کوردی تاراوگە.

 
لە ژێر دروشمی ( هەمومان بەیەکەوە بەرەنگاری کۆرۆنا ببینەوە)، ڕێکخراوی (نوا) لەسەر خواستی دڵسوزان و نیشتمان پەروەرانی دانیشتوی وڵاتانی ئەوروپا دروستکرا، ئەم رێکخراوە مرۆییە خوازیارە لە گشت ووڵاتانی ئەوروپا بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەك بۆ هاونیشتمانانی دانیشتوی باشوری کوردستان پشتیوانی لێ بکرێت.

 
ئومێدەوارین بە هاوکاری ئێوەی بەرێز و هەمو لایەك بتوانین یارمەتی بەشێك لەو خێزانانە بدەین کە لە ئێستادا بەهۆی لە دەست دانی کار و پیشەیان باری داراییان لە ئاستێکی ناجێگیر دایە.

 
ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی لە وڵاتەکان بەشداری ئەم هەڵمەتە دەبن هەماهەنگی نێوان خۆیان و لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکە سازبدەن بۆ گەیاندنی کۆمەك بۆ کوردستان و ئاگابونیان لە میکانیزم و شێوەی دابەشکردنی. 

 
بۆ بەرچاورونی بەڕیزتان ئەم دەستپێشخەری و هەڵمەتە بە کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی دەست پێدەکات، لە دڵەوە خوازیارین بە زوترین کات کۆتایی بەم ئافاتە بێت، بەڵام هاوکاتیش دەبێت خۆمان بۆ ئەگەرەکای تر ئامادە بکەین. 

 
داوا لە بەرێزتان دەکەین لە رێگەی پەیوەندی بەم بەرێزانەوە چۆنیەتی گەیاندنی کۆمەکتان رێکبخەن.

لیستی ژمارەیەک لە چالاکەوانانی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە
سویسرا
0041 76 549 42 86
فازیل عەلی عەجەم
سویسرا
0041 78 762 03 40
سەربەست ساڵەیی
سویسرا
0041 76 517 50 87
سەرخێڵ کەڵەکنی
سویسرا
0041 79 267 02 77
دانا خور
ئەڵمانیا
0049 176 633 080 63
دلێر شازەمان
ئەڵمانیا
0049 178 756 08 39
مامەند سابر شێروانی
ئەڵمانیا
0049 176 22 71 68 89
فەرھاد سابیر
سوید
0046704196070
زاهیر توفیق
دانیمارك
004551239966
ئیبراهیم سەعید
دانیمارك
004521843929
بەرزان فەتحوڵا
فینلاند
00358407510258
حەیدەر زەهاوی
هۆڵندا
0031643502007
هەوراز جەمال رەفعەت
بەریتانیا
00447456655752
مەهدی نەوڕۆڵی
ئیتاڵیا
00393203338917
ئەحمەد ئیتاڵیا
بەلجیکا
0032460963272
رەنجدەر گراوی

رێکخراوی نوا
04-04-2020



PM:03:22:04/04/2020