وردەکاری ئەو کەسە نوێیەی لە سلێمانی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کەسێکی تر دوای ئەوەی کۆچی دوایی کردووە، بۆمان ئاشکرا بووە کە کۆرۆنای بووە، سپی زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە.


بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو کەسە خەڵکی گەڕەکی کانی ئاسکانە لە ناوجەرگەی سلێمانی و تەمەنی ٦١ ساڵ بووە.

 

ئەو پیاوە لەماڵەکەی خۆیدا بە تەنها بە مردووی دۆزراوەتەوەو دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.

 

ئەو پیاوە کە کۆچی دوایی کردووە نەخۆشی شەکرەشی هەبووەو، چەند رۆژێک پێش مردنی تووشی کۆرۆناش بووە.



ئەوە سێیەم کەسە لە سلێمانی و لەسەرتاسەری هەرێم بە کۆرۆنا دەمرێت.

 


PM:09:45:04/04/2020