حاکم لەتیف مستەفا: ئەوەی دوێنێ شەو خەڵک هێنرایە سەر جادە تاوانە

دادوەرو پەرلەمانتاری پێشوو، حاکم لەتیف دەڵێت" دوێنێ شەو بەبڕیارێک ھەموو خەلکیان ھێنایە سەرجادەو تێکەڵیان کرد و ڕیسی مانگێکیان کردەوە بە خوری لەکاتێکدا شێوازی تر ھەبوو بۆ ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بێ ئەوەی ئەو فەوزایەی لێ بکەوێتەوە".

 
لە نووسینێکدا بەناونیشانی " جەنابی وەزیر ڕیسەکەت کردینەوە بەخوری" حاکم لەتیف مستەفا دەڵێت " ناکرێ ھاوڵاتی ئاوا پابەند بێ ، کەچی دەسەڵات دوێنێ شەو بەبڕیارێک ھەموو خەلکیان ھێنایە سەرجادەو تێکەڵیان کرد و ڕیسی مانگێکیان کردەوە بە خوری لەکاتێکدا شێوازی تر ھەبوو بۆ ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بێ ئەوەی ئەو فەوزایەی لێ بکەوێتەوە.باشە بەگوێرەی مادەی ٣٦٩لەیاسای سزادان ئەوەی بە ھەڵەو کەمتەر خەمی ببێتە ھۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی تاوانەو سزادەدرێ بەبەندکردن تا ساڵێك".

 
هەروەها ئەو دادوەرە نووسیوویەتی" پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەوانەی ئەو دۆخەی دوێنێ شەویان دروست کرد تاوانبار نین ؟ ئایا داواکاری گشتی داوایان لەسەر تۆمار دەکات ؟".

 
لەکاتێکدا لەسەر قسەیەک بەلێ تەنھا قسەیەک فەرمانی گرتن بۆ خەلک دەرچوەو دەچنە سەرماڵی و رۆژنامەنوسیش ھەیە ئەوە نزیکەی ١٠ ڕۆژە لەسەر قسە گیراوە
یان قسەکەی کاک ئەکبەری گەرمیانەو یاسا بەس بۆ ھەژارو بێ دەسەڵاتەکانە« کە خۆی وایە » و خاوەن دەسەڵات وەک جاران ھەر لە سەرو یاساوەیە".

 
لەتیف مستەفا باس لە پابەندبوونی خۆی دەکات بە قەدەغەکردنی هاتوچۆووەو دەڵێت" من بۆخۆم لەوەتای کەرەنتینە دەستی پێ کردوە تەنھا یەک ڕۆژ سەردانی دایکم کردوە کە لەسەر جێگایە، جگە لەو ڕۆژە «ئەویش ئەوەبو کە خۆیان زۆر شلیان کردبۆوە » لەدەرگای ماڵەوە سەریشم نەھێناوەتە دەرەوە".




AM:12:22:05/04/2020