کارەبای سلێمانی کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم کارمەندە ئێشکگرەکان دەکات کە پێویستە له كاتژمێر (٧ بۆ ٩)ى به‌یانى بگه‌نه ده‌وام.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" دوابه‌دواى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل و پیاده له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه، دروستبوونى گرفت بۆ هاتووچۆى كارمه‌نده ئێشكگره‌كانى كاره‌با، دواى دواى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى و وه‌زیرى كاره‌با و پارێزگارى سلێمانى، بڕیار دراوه كه پێویسته كارمه‌نده ئێشكگره‌كان له كاتژمێر (٧ بۆ ٩)ى به‌یانى بگه‌نه ده‌وام، هه‌روه‌ها پێویسته پێداویستى و خۆردنى ئه‌و (٢٤) كاتژمێره‌ى له‌ده‌وامن له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ خواردن".
ئاماژە بەوەشکراوە" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى هاتووچۆى كارمه‌نده ئێشگره‌كان و هاتووچۆكردنیان به‌شێوه‌كى گونجاو، بۆیە داواكاریشین كه كارمه‌نده ئێشگره‌كانى كاره‌با له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراوه بگه‌نه ده‌وامى فه‌رمى خۆیان دوانه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت".
AM:09:24:05/04/2020