ئەنجامی پشکنینی ٢٥٠ کەسی تر لە هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەنجامی پشکنینی ٢٥٠ هاوڵاتی سنورەکە کەزۆرینەیان لەدەرەوەی هەرێم گەڕابوونەوە نێگەتیڤ دەرچوون. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد" لەچوار چێوەی هەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک سامپڵ لەهەندێک هاوڵاتی گومانلێکرا و، ئەوانەی لەدوای بەرواری 15ـ2ـ2020 لەدەرەوەی هەرێم  گەڕابوونەوە، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین  وەرگیران".

 

ڕاشیگەیاند" خۆشبەختانە هەر 250 سامپڵەکە ئەنجامەکەیان نێگەتیف دەرچوو.تووشبوەکەی سەنگەسەریش دوای چارەسەردەگەڕێنریتەماڵەوە".



PM:01:00:05/04/2020