پلانە نوێکەی سلێمانی دوای ٢٤ کاتژمێری تر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پلانە نوێکەی سلێمانی دوای ٢٤ کاتژمێری تر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە گۆڕنکاری تەواو بەسەر شێوازی کارکردنی مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان لەبەر رۆشنایی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.

 
ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ ئازاری ٢٠٢٠ ، کۆبوونەوەی لیژنەھاوبەشەکان و ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و کۆمپانیای خۆراک لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ رۆژانی دوای کۆتایی ھێنانی ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ بەڕێوەچوو.

 
لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" پلانێکی نوێیان داناوەو ئامادەسازی تەواو کراوە بۆ شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک و کردنەوەی نانەوا و فڕنی سەموون و مارکێت و گۆشت فرۆش و میوەفرۆشەکان و عەلوەی سلێمانی و بەگشتی ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ".




PM:02:29:05/04/2020