بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گەنجێك گیانیلەدەستدا

به‌پرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند" كه‌ گه‌نجێك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌".

 

علی جمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەوی یەك شەممە تەرمی گەنجێك بەناوی (هەموار سالار جمیل ) لەدایكبووی ٢٠٠٩ هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو".

ڕاشیگەیاند" بەوتەی كەسوكاری ناوبراو خوێندكارەو دانیشتووی قەزای كەلارە بەسەردان چۆتە گوندی سەوزبڵاغ سەربەناحییەی قۆرەتوو".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت" ئەمشەو فیشەك لەدەستی خاڵۆزایەكی خۆی دەرچووە و بەرناوبراو كەوتووە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".

وتیشی" لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەكە كراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوەكردوە و تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٦ بەندكراوە".

 
 



PM:11:44:05/04/2020