بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا گەورەترین كارگەی بەرەمهێنان و دروستكردنی دەمامك لە پارێزگای هەولێر بكرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ژووری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پشتیوانیی تەواوی لە كۆمپانیایی جیهانی پزیشكی (عالم الگب) بۆ ئەو مەبەستە كردووە و بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆمپانیاكە گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنان و دروستكردنی دەمامك (ماسك) لە هەولێر بكاتەوە".
ڕاشیگەیاندووە" كارگەكە لەسەرئاستی عیراق و ناوچەكە بەكوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی دەكرێتەوە و لەماوەی مانگێكدا لەتوانایدا هەیە زیاتر لە 10ملیۆن دەمامك بەرهەمبهێنێت".
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، كە جگە لە دروستكردن و بەرهەمهێنانی دەمامك، كۆمپانیاكە جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشكیش دروست دەكات.