لە سلێمانی حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە و گەڕێندرانەوە ماڵەكانیان".

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی کەمێک پێش ئێستا ئاشکرایکرد" دوای چارەسەرو چادێری توشبوان ٧ توشبوی تری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسلێمانی چاک بونەوە، یەکێک لەتوشبوەکان بەوەرگرتنی پلازمای چاکبوەکانی پێشوتری توشبوانی کۆرۆنا چاک بوەتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرکەوتوبوین لە تاقیکردنەوەکەمان".

ڕاشیگەیاند" تاوەکو ئێستا ژمارەی چاکبوەکانی سلێمانی ژمارەیان بوو بە ٨٥ کەس".



PM:11:18:07/04/2020