بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وادەی (قۆناغی دڵخۆشكەر)ی بۆ سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گستی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" پەرەی تایبەتی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە" سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەواڵی دڵخۆشکەر دەبێت، پێشبینی دەكەم لەدوای ١٥ی نیسان بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە". 

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر تووشبوو چاکبوونەتەوە و تەنها پێنج تووشبوو لە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی ماوە، سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا نزیکە".

 

بەپێی دواین ئامار، زیاتر لە ١٠٠ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا و ٣ تووشبوو گیانیان لەدەستدا، لە ئێستاشدا تەنها ٥ تووشبوو ماونەتەوە و ئەوانی دیکە سەرجەمیان چاکبوونەتەوە.

 


PM:05:15:08/04/2020