ئەمڕۆ بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ١٠ی نیسان بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەهەرێمدا بدرێت، زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ درێژ دەکرێتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ درێژ دەکرێتەوە، بەلآم هەندێک رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی کار ئاسانی بۆ هەندێک بوار بکرێت تا بچنەوە سەر کارەکانیان.

 

درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دوای ئەو لێدوانانە دێت کە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندو مەترسی خۆی لەسەر سووککردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیاند، هەروەها دوای ئەو تووشبووە نوێیانە دێت کە لەهەولێر رۆژانە تۆمار دەکرێت.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە ٣٢٠ تووشبوو، لەنێویاندا ٣ مردن هەیە و ١٢٥ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان، زۆرترین تووشبوو لە هەولێر تۆمار کراوە.



AM:09:10:10/04/2020