کچە هونەرمەند و شاعیری سلێمانی و هەرێم کاردینا سپی کە هەمیشە رووداوی نوێی پێیە بۆ فانەکانی، ئەمجارە بە جیاواز لە چەند وێنەیەکدا فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.
کاردینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی و گۆرینی ستایڵی بۆتە مایەی سەرسوڕمانی فانەکانی.
كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی دوو ساڵە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنان كردووه و كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات له مانگی ڕابردوودا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
ئەو خانمە ئەکتەرە پێشتر سه‌باره‌ت مه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری وتبووی " هیچ مه‌رجێكم نییه، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه لێم تێ بگات و رێز له كاره‌كانم بگرێت و پشتگیرم بكات بۆ كاری زیاتر و رێز له هونه‌ره‌كه‌م بگرێت".
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.